بێگەرد تاڵەبانی خواستی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان ئاشكرا دەكات

پارتی و یەكێتی لە راوێژدان

K24 - ھەولێر

بێگەرد تاڵەبانی، پەرلەمانتار و كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سەرۆكی پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "راوێژمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ھەیە بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتن".

گوتیشی: "ئەگەر لەسەر ئەو خاڵانەی لە رێككەوتنی نێوانمان لەسەری بگەینە رێككەوتن، یەكێتی خواستی ئەوەی ھەیە بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بكات، ئومێد دەكەین بتوانین بگەینە رێككەوتن".

روونیكردەوە: "پرسی پۆستی پارێزگاری كەركووك خاڵی ناكۆكیی نێوان یەكێتی و پارتییە و ئومێدم زۆرە، كه‌ دەگەینە رێككەوتن".