دادگاى ده‌ستوورى توركيا ره‌تيكرده‌وه رێگه بدات ئه‌يا سۆفيا بكرێته‌وه مزگه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى ده‌ستوورى توركيا، ره‌تيكرده‌وه، رێگه به موسڵمانانى وڵاته‌كه‌ى بدات نوێژ له مزگه‌وتى ئه‌ياسۆفيا بكه‌ن، كه له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى كۆمارى توركياوه كراوه‌ته مۆزه‌خانه.
سايتى خه‌به‌ر تورك بڵاويكردووه‌ته‌وه، دامه‌زراوه‌ى سه‌ربه‌خۆى كه‌له‌پوور و كولتوورى تورك، داواى كردبوو، رێگه بدرێت موسڵمانان نوێژ له‌و مزگه‌وته بكه‌ن.
له ده‌يه‌ى سييه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، به فه‌رمانى دامه‌زرێنه‌ره عه‌لمانييه‌كانى توركياى نوێ، مزگه‌وتى ئه‌ياسۆفياى مێژوويى كرايه مۆزه‌خانه.
له ئێستادا عه‌لمانييه توركه‌كان نيگه‌رانى ئه‌وه‌ن جارێكى ديكه مزگه‌وته نوێژى تێدا بكرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌وشى سه‌رده‌مى عوسمانييه‌كان.
له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغاندا، چالاكييه ئاينييه‌كان له مزگه‌وته‌كه‌دا په‌ره‌يان سه‌ندووه.
ئه‌يا سۆفيا له سه‌ده‌ى شه‌شه‌مى زاينى و له سه‌رده‌مى ئيمپراتۆرياى بێزه‌نتينى بنياتنراوه و كراوه‌ته ناوه‌ندى پاترياركى قوسته‌نتينيه.
له ساڵى 1453 كاتێك سوپاى عوسمانى به سه‌ركردايه‌تى سوڵتان محه‌ممه‌دى فاتح شاره‌كه كۆنترۆڵ ده‌كات، ئه‌و ناوه‌نده پاترياركييه ده‌گۆڕێت بۆ مزگه‌وت.
حكومه‌تى يۆنان، كه چاودێرى ميراتى بێزه‌نتييه‌كان ده‌كات، چه‌ندين جار نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌يا سۆفيا بۆ سه‌رده‌مى عوسمانييه‌كان و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاكانى وه‌ك مزگه‌وت ده‌ربڕيوه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر