ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ باره‌ی سووریاوه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

له‌ سه‌ر داوای ئه‌ڵمانیا، كوه‌یت و به‌لجیكایه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ره‌وشی باكووری خۆرئاوای سووریا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فرانس پرێس، بڵاویكرده‌وه‌، له‌ سه‌ر داوای ئه‌ڵمانیا، كوه‌یت و به‌لجیكا، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات و تێیدا ره‌وشی ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سووریا تاوتوێ بكات.

هه‌ینی پێشوو، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ئیدلب و گرژییه‌كانی نێوان حكومه‌تی سووریا و چه‌كداره‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كان كۆبووه‌وه‌.