زیاتر لە 11 كیلۆ مادەی ھۆشبەر لە سلێمانی لەناو دەبرێت

"جگە لەمادە ھۆشبەرەكان حەب قەدەخەكراویش ھەبووە"

K24 - سلێمانی

دواى كۆتایی وه‌رگرتنى 62 كه‌یسى به‌كارهێنه‌ر و بازرگانیكردن به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر، دادگای سلێمانی بڕیاری له‌ناوبردنى ماده‌ ده‌ست به‌سه‌رگیراوه‌كانیدا و ئەمڕۆ لەناوبران.

جه‌لال ئه‌مین به‌گ، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانى سلێمانى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ماده‌ ده‌ست به‌سه‌رگیراوه‌كان بریتی بوون له‌ 10 كیلۆ و 20 گرام حه‌شیش و یه‌ك كیلۆ و 400 گرام تلیاك و 200 گرام كریستاڵ و 700 ده‌نك حەبی ترامادۆڵ و چه‌ندین جۆرى حه‌بى دیكه"‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانى سلێمانى گوتیشى: "ته‌نها له‌ ماوه‌ى چوار مانگى رابردووى ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 40 كه‌سى به‌ركارهێنه‌ر و بازرگان ده‌ستگیركراون كه‌ ژماره‌یه‌كیان ئافره‌تن".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌ مه‌به‌ستى رێگریكردن له‌ زیادبوونى به‌كارهێنانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت".

ھ.م