هێزەکانی ئەمەریکا لە کۆبانێ گەڕانەوە بنکەکانیان

شەوی رابردوو چۆڵیان کردبوو

K24 – هه‌ولێر:

پەیامنێری کوردستان24 لە کۆبانێ رایگەیاند شەوی رابردوو هێزەکانی ئەمەریکا بەهۆی تۆپبارانکردنی بنکەیەکی سەربازیان لە مشتەنوور، بارەگاکەیان چۆڵکردبوو، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێزەکانی ئەمەریکا گەڕاونەتەوە کۆبانێ.

پەیامنێری کوردستان24 راشیگەیاند ئەمڕۆ چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمەریکا چوونەتە نێو کۆبانێ و لە بنکەی سەربازی مشتەنوور جێگیر کراون.

تاکو ئێستا سەرباز و بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان ماون، بەڵام ئامانجییان بە تەواوی روون نییە و تورکیاش ئەمڕۆ دووپاتیکردەوە کە لە پەیوەندی و هەماهەنگیدان لەگەڵ سوپای ئەمەریکا لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر باکووری سووریا.

H.J