راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا: به‌ ئه‌ردۆغانمان گوت داگیركردنی سووریا بیرۆكه‌یه‌كی خراپه‌

"پشتیوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ناكه‌ین"

K24 - هه‌ولێر:

رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ سه‌رۆكی توركیامان راگه‌یاندووه‌، داگیركردنی سووریا بیرۆكه‌یه‌كی خراپه‌.

ئۆبراین له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، ئه‌وان پشتیوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ناكه‌ن و هیچ سه‌ربازێكیشیان له‌و شوێنانه‌ نییه‌ كه‌ هێرشه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.