یوڤیچ له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك یاریزانی ریال مه‌درید چی گوت؟
لوكا یۆڤیچ دوای تێپه‌ڕاندنی پشكنینه پزیشكیه‌كان وه‌كو یاریزانی نوێی ریال مه‌درید پێشكه‌شی هانده‌ران كرا و به مێدیاكان ناسێندرا.
لوكا یۆڤیچی سڕبی دوای ته‌واوكردنی پشكنینه پزیشكیه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناخه به‌سه‌ركه‌وتوویی، گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ كرد و به درێسی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشكه‌شی هانده‌ران كرا.
دواتر به ئاماده‌بوونی فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه یۆڤیچ وه‌كو یاریزانی نوێی مێره‌نگی به مێدیاكان ناسێندرا، كه ئه‌م یاریزانه سڕبیه له یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرته‌وه به گرێبه‌ستێك تاكو ساڵی 2024 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد.
لۆكا یوڤیچ له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا گوتی: سوپاس بۆ هه‌مووان كه ئه‌مڕۆ لێره ئاماده‌بوون، به‌راستی دڵخۆشترین پیاوی جیهانم، چونكه گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید واژۆ كرد و پێموایه بڕیارێكی دروستم داوه، به‌ڵنیاییه‌وه هه‌موو توانایه‌كم به‌كار ده‌هێنم بۆ یارمه‌تیدانی راله مه‌درید و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
یوڤیچ گوتیشی: من كێبڕكێی بنزێما ناكه‌م، من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی له یاریزانێكی به ئه‌زموونی وه‌ك بێنزێما شتی لێ فێربم و به پێشه‌وای خۆمی ده‌زانم و هه‌روه‌ها كریستیانۆ رۆناڵدۆش به گه‌وره‌یی له مێژووی ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه.
یوڤیچ ده‌شڵێت: هه‌میشه خه‌ونی یاریكردن بووه له لالیگا و پرێمه‌رلیگ، چونكه دوو به‌هێزترین و سه‌رنجڕاكێشترین خوله له ئه‌ورووپا، هیوادارم له‌م ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتوو بم.
یوڤیچ گوتیشی: كاتێك له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانمه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌م پێگه‌یشت كه ریال مه‌درید ئۆفه‌ری پێشكه‌ش كردووم هه‌ر ئه‌وكات قبوڵم كرد.