"ئیملیانۆ سالا كوژراوه"
ئامۆزایه‌كی ئیملیانۆ سالای كۆچكردووه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سالا كوژراوه، یانه‌ی كاردێف سیتییش له رێگه‌ی فیفا سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌ی نانت تۆمار ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ئیملیانۆ سالا به مردوویی له نێو فرۆكه تێكشكاوه‌كه دۆزرایه‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئارجێتنتینا گواسترایه‌وه، به‌وپێیه‌ی سالا له شاری كۆلولوی ئارجێنتینا له دایكبووه، به‌ڵام له وڵاتی فره‌نسا په‌ره‌ی به ژیانی وه‌رزشی داوه.
مارتن گاتی ئامۆزای سالا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا بڵاو بۆته‌وه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن (سالا كوژراوه).
ئامۆزایه‌كه‌ی سالا ده‌شڵێت: سالا له كاتێكدا ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره بوو، ده‌بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی یانه‌ی كاردیف سیتی، كه‌چی به فرۆكه‌یه‌كی بچووك و كوالیتی خراپ بۆ بریتانیا ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌و ئامۆزایه‌ی سالا گوتیشی: گومانێكی زۆر له‌سه‌ر فرۆكه‌كه و فرۆكه‌وانه‌كه هه‌یه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له سفره‌وه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له مه‌رگی سالا بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی كاردیف سیتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به فه‌رمی سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌ی نانت تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و فرۆكه‌وانه‌كه مۆڵه‌تی فرۆكه‌وانی نه‌بووبێت ئه‌وا ئاماده نین ئه‌و 15 ملیۆن یۆرۆیه بده‌نه ئه‌و یانه فره‌نساییه كه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سالا له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، فیفا بڕیاریداوه لێژنه‌یه‌ك ڕابسپێرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له مه‌رگی سالا و چۆنێتی رووداوی فرۆكه تێكشكاوه‌كه.
ئیملیانۆ سالای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاردیف سیتی له 21ـی مانگی كانووی دووه‌م له فره‌نساوه به‌ره‌و بریتانیا به‌ڕێكه‌وت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بكاته وێڵز فرۆكه‌كه‌ی كه‌وته‌خواره‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی له نێو دوورگه‌ی (گێرنسی) دۆزرایه‌وه.