ھێزێكی ئیتاڵیا گەیشتە رۆژئاوای كوردستان
K24 - ھەولێر
له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ھێزێكی سوپای ئیتاڵیا گەیشتە رۆژئاوای كوردستان و لەناوچەی دێرەزوور جێگیر كراون.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵوی توركی، سوپای ئیتاڵیا به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی لە شەڕڤانانی یەپەگە ھێزێكی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كردووە و لە تەك ھێزەكانی ئەمەریكا و فەرەنسا جێگیردەبن.
سەرچاوەیەك زانیاری ئەوەی بۆ ئاژانسەكە ئاشكرا كردووە: "نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا ئەو ھێزەی ئیتاڵیا له عێراقه‌وه چووەنه‌تە ئه‌و ناوچانه‌ی كە له باكووری سووریا له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه دان".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "سه‌ربازه ئیتاڵییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا چوونه‌ته سووریا و له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مەریكا له كێڵگه‌ی نه‌وتیی عومه‌ل له دێرەزوور جێگیركراون".
ئەمە لەكاتێكدایە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بەھۆی ھێرشی توركیا بۆ داگیركردنی عەفرین، یەپەگە و ھەسەدە، ھێرشەكانیان دژی داعش لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا وەستاند، بەڵام لە یەكی ئایار 2018 جارێكی دیكە ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانان لە ژێر ناوی "باھۆزی جزیرە" بە ھاوكاری ھاوپەیمانان دەستیپێكردەوە.
ھ.م