كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتدا ھەوری تەواو دەبێت لە شوێن و كاتی جیادا ئەگەری نمە باران ھەیە، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 15 و سلێمانی 14 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك كاتدا ئەگەری نمە باران ھەیە.