نه‌جمه‌دین كه‌ریم شه‌ش مانگ زیاتره وازی له یه‌كێتی هێناوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی كه‌ركووك ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له رۆژی 15/7/2018ه‌وه وازی له یه‌كێتی هێناوه و نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌شی پێشكه‌ش به جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی كردووه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له نامه‌كه‌دا وێڕای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی، هۆكاری وازهێنانی له‌و حزبه راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت: "هۆیه‌كان زۆرن له باڵباڵێنی ناو سه‌ركردایه‌تی، چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حیزب، دژایه‌تی یه‌كتر و كاركردن به شێوه‌یه‌ك كه پیاوه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره و نه‌مر وه‌كو جه‌نابی مام جه‌لال رۆژێ سه‌ركرده‌ی ئه‌م حیزبه نه‌بووه".
هه‌ر له نامه‌كه‌دا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم باسی له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی كه‌ركووك ده‌كات، كه هۆكاری سه‌ره‌كی وازهێنانیه‌تی له‌و حزبه و نووسیویه‌تی: "له هه‌مووی زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌نه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه بوونه هۆی له‌ده‌ستدانی كه‌ركووك و شوێنه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و راده‌ستكردنی به دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌رانبه‌ر چه‌ند به‌ڵێنێكی درۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سانێك".
له كۆتایی نامه‌كه‌ش، روونیده‌كاته‌وه، كه هه‌موو هۆكانی وازهێنانی باس ناكات و ده‌ڵێت: "له كاتی پێویست هه‌مووی ده‌خه‌مه‌ڕوو بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان".
ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به كۆی ده‌نگ بڕیاریدا نه‌جمه‌دین كه‌ریم له ریزه‌كانی دووربخاته‌وه، له كاتێكدا به گوێره‌ی نووسراوی به‌ڵگه‌نامه‌كه بێت، نه‌جمه‌دین كه‌ریم زیاتر له حه‌وت مانگه به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
"روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی
لەکاتێکدا وڵاتەکەمان و ناوچە دابڕاوەکان و کەرکووك بەتایبەتی بە کەشێکی دژوار و سەخت تێدەپەرێت، لەھەمان کاتدا بەشێک له بەناو یەکێتی ئەم کارەساتەتان بەسەر نەتەوەکەمان و شارەکەمان ھێنا لە بڕی لێکۆڵینەوە و داوای لێبوردن لە کەسوکاری شەھیدان و ئەندامانی یەکێتی و شاری کەرکووك بکەن، کەچی ھێشتا بەکارە نامۆکانیان کە دوورە لە رەوشتی سیاسی و رەوشتی بەرزی ھەڤاڵ مام جلال بەردەوامن لە پیلانەکانیان، بۆیە بەگرنگی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بۆ رای گشتی و شاری کەرکووکی خۆڕاگر رابگەیەنین:
1- بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ماددەی 32 کار و دەسەڵاتەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتی دیاری کردووە کە پێکھاتووە لە (8) بڕگە بە ھیچ جۆرێك دەسەڵاتی لادان و دانان و دەرکردنی ئەندامانی سەرکردایەتییان نییە.
2- لە ماددەی (35)ی پەیڕەوی ناوخۆ بە روونی دیاریکراوە کە بە کۆی 3/2 دەنگی ئەندامەکانی دەسەڵاتی ھەڵسپاردن یاخود سڕکردنیان ھەیە، واتا بەھیج جۆرێك توانای لادان و دەرکردن و زیاد کردنیان نییە.
3- لە ماددەی (11)ی پەیڕەوی ناوخۆ دەسەڵاتی داوەتە مەڵبەندەکان کە توانای دەرکردنی ئەندامەکانی ھەبێت، ئەوەش بەوجۆرەی دیاریکراوە (سەرنج راکێشان، ھەڵسپاردن، پلە داگرتن، دەرکردن)، واتا لێرەش بەپێی پەیڕەو، ئەندامەکانی حزب لە سنووری چالاکی مەڵبەندەکان دەگرێتەوە نەک سەرکردایەتی.
4- مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە دوای کۆنگرەی 3، پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆیان کردووە بە زیادکردنی کە بەپێی پەیڕەو لە ماددەی (36) دەبێت ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە (9-11) کەس بێت، به‌ڵام زیادکرا بۆ (16) کەس، ئەوانەش ھەریەکە لە ( سه‌عدی پیرە و ئازاد جوندیانی و شۆڕش ئیسماعیل و رزگار عه‌لی و ئاسۆ مامەند ) بوون، کە لە کۆنگرە دەنگیان بەدەستنەھێنا و دواتر کران بە مەکتەب سیاسی.
5- ئێمە لە (15/7/2018) بە شێوەیەکی فەرمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان داوه‌تە دەست بەرێز کاك کۆسرەت ره‌سول عه‌لی کە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتییە، ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەشمان روونکردۆتەوە. کە کات و ساتی خۆی ھات، شتی زۆرتر ھەیە دەیخەینەڕوو.
لێرەدا رایدەگەیەنین، ئەم رفتارانە ھیچ لە ئێمە ناگۆڕێت، بەڵکو زیاتر و زیاتر بەردەواممان دەکات لەکارەکانمان بۆ بەرژەوه‌ندی شاری کەرکووك و سەرجەم ناوچە دابڕاوەکان.
ھاوپێچ وێنەیەك لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەمان.
نوسینگەی تایبەتی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
16/2/2019"
ئ. م