له 12 وێنه جیاوازی ئێستا و 60 ساڵ به‌ر له ئێستای به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ببینه
K24 - ده‌ربه‌ندیخان:
كاروان یاره، فۆتۆگرافه‌ر و كامێرامان، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی گرتووه، كه پێشتر و له ساڵانی 50 و 60ـه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌ندازیارێك له هه‌مان گۆشه وێنه‌كانی گرتووه.
كاروان یاره، كه وێنه نوێیه‌كانی گرتووه، به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، وێنه‌كان هی 60 ساڵ به‌ر له ئێستان و له‌لایه‌ن گوستاف واڵین گیراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا گوستاف له ژیاندا ماوه و له وڵاتی فینلاند ده‌ژی، ئه‌و كات وه‌كو ئه‌ندازیارێك سه‌ردانی كوردستانی كردووه و وێنه‌كانی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی گرتووه.
ئێستاش دوای زیاتر له نیو سه‌ده، كاروان یاره، له هه‌مان گۆشه‌ی وێنه‌كانی پێشوو، وێنه‌ی نوێی گرتووه.