مالیكی داوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی سووتاندنی جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا داوای په‌له‌كردن له، لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە سووتان و ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه و کۆگاکانی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی و ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و رووداوانه دەکات.
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەبێت پەلە لە لێکۆڵینەوەکانی سووتانی کۆگاکانی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی بکرێت و ئەو لایەنە دەرەکییانەش ئاشکرابکرێن، کە لە پشتی رووداوەکەن.
مالیكی گوتیشی: بە ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی لە پشتی رووداوی ته‌قاندنه‌وه و سووتاندنی کۆگاکانی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبین، دەبێتە هۆکارێك بۆ پابەندبوونی لایەنەکان بۆ هاوکاریکردنی حکوومەت و هێزە ئەمنییەکان لە بەرگریکردنیان لە عێراق.
سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا داواشیکرد، کار بۆ بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت بەرگری لە سەروەری عێراق بکات.
له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك، جبه‌خانه، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بنكه‌ی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی ته‌قێنراونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا درێژ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا ته‌ل ئه‌ڤیڤ هیچی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش ره‌تی ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به‌و رووداوانه‌وه هه‌بێت.
H.B