ههولێر و بهغدا به ئاراستهی چارهسهركردنی كێشهكان ههنگاو دهنێن
K24- ههولێر:
هەولێر و بەغدا لە هەوڵی دەسپێکردنی گفتوگۆ دان بۆ چارەسەریی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوانیان، کە جێبەجێکردنی دەستوور، چارەسەریی بنەرەتی کێشەکانی هەردوو لایە.
یەکێكیش له ڕێگا چارهكان ماددەکانی دەستووره، لهنیویاندا ماددەی 140ـە، کە تایبەتە بە چارەسەركردنی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
محیەدین حەسەن، ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان داوای گۆڕێنی سەرۆکی لیژنەی مدادەی 140 و کاراکردنەوەی ئەو لیژنەیە دەکات و دەڵێت: دەبێت سەرۆکی لیژنەکە یەکێك بێت لە وەزیرەکانی حکوومەت، نەك پەرلەمانتارێك سەرۆکی ئەو لیژنەیە بێت.
هاوكات ماددەی 140 كه دەبووایه لە کۆتایی ساڵی 2006 جێبەجێ بکرایە، بەڵام حکوومەتی عێراق بە رێگەی جۆراوجۆر، ئاستەنگی بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددەیه دروست کردووە. به گوێرهی دەستووری عێراقی فیدراڵيش، جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە لە دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقە.
لهم بارهیهوه رێبین رەسوڵ، پسپۆری دەستووریی، لەمپەرەکانی جێبەجێ نەکردنی ئەو ماددەیە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: سێ لایەن هۆکارن کە رێگە نادرێت ماددهی 140 جێبەجێ بکرێت.
له یهكهمین سهردانی مهسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، گفتوگۆ لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق كرا و باس لە دەسپێکردنی چارەسەریی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.
H.B