ئيسرائيل زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ ده‌ات و باری له‌ناكاویش راده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی ریشۆن لتسیۆن له نزیك ته‌ل ئه‌ڤیڤ له دووری 60 كیلۆمه‌تر له غه‌زه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدرا و دوای ئاراسته‌كردنی ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌زه‌وه، ده‌نگی ده‌یان ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌و دژه مووشه‌كانه بیسترا، كه هێزه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی غه‌زه هه‌ڵیاندان.
ئه‌مه‌ش به چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م دوای ئه‌وه هات، كه كوژرانی به‌ها ئه‌بولعه‌تا، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی باكووری كه‌رتی غه‌زه‌ی سه‌ر به باڵی سه‌ربازی سه‌رایا قودس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه راگه‌یه‌ندرا.
دواتریش ئیسرائیل ده‌وامی فه‌رمی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان و جووڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی راگرت و هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌شی داخشت، كه به‌ره‌و كه‌رتی غه‌زه ده‌چن و وێڕای راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو له وڵات، له ئه‌گه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌رایا قودس بۆ كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌یان، ئیسرائیل په‌ناگه‌ی تایبه‌تیشیان بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كرده‌وه، كه له نزیك سنووری كه‌رتی غه‌زه نیشته‌جێن.
H.B