تونێله نهێنییه‌كه‌ی ئێران له سنووری سووریا و عێراق ئاشكرابوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، ئێران له بنكه‌ی سه‌ربازیی "ئیمام عه‌لی" رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌سه‌ر سنووری عێراق ده‌ستی به هه‌ڵكه‌ندنی تونێل كردووه و ئه‌و تونێله له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی سه‌ربازیی به‌كارده‌هێنرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیای ImageSat Internationalـی ئیسرائیلی كه رۆژی سێشه‌ممه 10/12/2019 وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تونێله‌كه ده‌كه‌وێته ناو بنكه‌ی سه‌ربازیی ئیمام عه‌لی له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر سنووری سووریا و عێراق.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پانی تونێله‌كه 4 تا 5 مه‌تره و به ئاسانی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی پێدا ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ری هه‌یه تونێله‌كه وه‌ك شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی هه‌ستیار به‌كاربهێنرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌و وێنانه‌ی كۆمپانیا ئیسرائیلییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه تایبه‌تمه‌ندن به راپرسی و شیكاریی زانیاریی مانگه ده‌ستكرده‌كان راستن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌ناڵی فۆكس نیووز كه‌وتووه، درێژیی تونێله‌كه 120 مه‌تره و پانییه‌كه‌شی چوار مه‌تر و نیوه و 4 مه‌تریش قووڵه.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان به كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌یان گوتووه، ئه‌و تونێله تایبه‌ته به كۆگاكردنی چه‌ك و مووشه‌ك و له قۆناغی كۆتاییدایه و به‌م نزیكانه ده‌ست به به‌كارهێنانی ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و بنكه‌یه‌ی تونێله‌كه‌ی تێدایه پێشتر به‌ر بۆمببارانی ئیسرائیل كه‌وتووه و زانیاریی ئه‌وه هه‌بووه له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه به‌كارهێنرابێ، پرۆژه‌كه‌ش به ره‌زامه‌ندیی سه‌ركرده باڵاكانی ئێران دروستكراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئیران مووشه‌كی كورتهاوێژی ناردووه بۆ عێراق، له توانایدایه ئیسرائیل و سعوودیه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بكاته ئامانج.