وەزارەتی بەرگری رووسیا تێكشكاندنی ھێرشێكی راگەیاند

"ئامانجی ئەو فڕۆكانە ھێرشكردنە سەر ناوەندی حمێمیم بووە"

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بەرگری رووسیا تێكشكاندنی ھێرشێكیان بۆ سەر ناوەندی حمێمیم لە لازقییە لە سووریا راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاوی كردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو سیستمی بەرگری ئاسمانیی رووسیا، سێ فرۆكەی بێفرۆكەوانیان لە دوورەوە كردوونەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئامانجی ئەو فڕۆكانە ھێرشكردنە سەر ناوەندی حمێمیم بووە، بەڵام ھێرشەكە لە دوورەوە تێكشكێندراوە و ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی لە ھێرشەكە نەكەوتووەتەوە.

ھ.م