یەکێتی ئەوروپا 345 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارە سوورییەکان تەرخان دهكات
K24 - داڤۆس:
رۆژی دووەمی کۆڕبەندی ئابوری جیھانی داڤۆس بەردەوامە و لەمیانی یەکێك لەوتارەکاندا، ئۆرسێلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئاشکرایکرد، لەپرۆگرام و بەرنامەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ساڵی 2020 بڕیاردراوە 900 ملیۆن یۆرۆ ھاوکاری لەبواری مرۆیی و پەنابەراندا لەجیھاندا تەرخانبکرێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا باسی لەوەشکرد، لەو بڕە پارەیە پشکی شێر بەر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەوێت و بڕی 345 ملیۆن یۆرۆ تەرخانکراوە بۆ ئاوارە سوورییەکان کە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا نیشتەجێکراون.
کۆڕبەندی ئابووری جیھانی داڤۆس ساڵانه لە شارۆچکەی داڤۆس بەرێوەدەچێت و ئەمساڵیش شاندێکی کوردی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشدارە، شاندەکە ژمارەیەك دیداریان ئەنجامداوە و بریارە چەند کۆبوونەوەیەکی دیكهش ئەنجام بدەن.
ئ. م