جه‌بار یاوه‌ر: ده‌بێت كۆتایی به بوونی هێزی حزبی بهێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆ یەکێکە لە کارە هەرە لەپێشینەکانی ناو ئەجێندای کابینەی نوێی حکوومەت، جه‌بار یاوه‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەو هەنگاوە بە گرنگ ناودەبات، چونکە پێیوایە لە ئەگەری یەکنەگرتنەوەی هێزەکان، چارەنووسی کوردستان زۆر باش نابێت.
هاوکات رۆمیۆ هه‌كاری، ئه‌ندامی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستانیش یەکنەخستنەوەی پێشمەرگە بە هۆکارێک دەزانێت بۆ جددی نەبوونی هاوپەیمانان لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە.
لە سەردەمی کابینەی هەشتەمدا پرۆگرامێکی هاوبەش لە نێوان هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چاکسازی راگەیەندرا، بەشێک لە پرۆگرامەکە جێبەجێکراوە و ئەو بەشەشی کە پەیوەستە بە یەکگرتنی هێزەکان بۆ کابینەی نوێ مایەوە.