نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ كوردستان24: له به‌یروتم و به‌م زووانه دێمه‌وه كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به ئازادی له به‌یرووتم و به‌م زووانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ كوردستان24، نه‌جمه‌دین كه‌ریم دووپاتی كرده‌وه، به‌م زووانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان و ئه‌م رووداوه‌ش هیچ په‌یوه‌ندیی به پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول)ـه‌وه نییه، به‌ڵكوو داوای حكوومه‌تی عه‌بادی بووه له وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ كێشه‌یه‌كی گه‌شتكردنم نییه و پێشتریش چه‌ندین جار گه‌شتم بۆ ده‌ره‌وه كردووه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كردووه، كه په‌رۆشی هه‌واڵزانینی بوونه و له په‌یوه‌ندیدا بوونه له‌گه‌ڵی.