په‌رله‌مانتارانی كه‌نه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌هێزتر ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كه‌نه‌دا خۆشحاڵی وپاڵپشتیی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیه‌كانمان به‌هێزتر ده‌بێت.
به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا پاڵپشتییی وهاوسۆزی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان نیشان داوه و ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه له سه‌رده‌می شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆریستی داعشدا.
تۆم كیمیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی دۆستایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌هێزتر ده‌بن و وه‌ك ئاگادارم ئێستا ئۆفیسێكی نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه له هه‌ولێر، وه‌ك دوو نه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانمان هه‌میشه به‌هێز بووه به‌ڵام ئێمه لێره له‌په‌رله‌مان ئامانجی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێستا به‌هێز بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌كانی كاری داهاتووی كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتارانی كه‌نه‌دا ده‌ڵێن: "به‌هۆی شاره‌زایی و دۆستایه‌تی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، دڵنیاین په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئۆتاوا و هه‌ولێر به‌هێزتر ده‌بن".
زیاد ئه‌بولته‌یف ئه‌ندام په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا گوتوویه‌تی: "په‌یوه‌ندیه‌كانمان هه‌میشه به‌هێز بوون چونكه ئێمه به‌رده‌وام بڕوامان به‌مه‌یه كورد به‌درێژایی مێژو و مامه‌ڵه‌ی ڕه‌وای له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و هیوادارین بتوانین هه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر و هه‌ڵه‌ی مێژو به‌رانبه‌ر به‌كورد چاك بكه‌ینه‌وه و داهاتوویه‌كی باشتریان هه‌بێ و وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگیمان".
كه‌نه‌دیه‌كان بڕوایه‌كی زۆریان به مافه‌كانی گه‌لی كورد هه‌یه و به‌بڕوای به‌شێك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له ئۆتاوا، ده‌یانه‌وێ له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
كه‌نه‌دا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ناتۆ و وڵاتێكی به‌هێز له‌جیهاندا، متمانه و بڕوایه‌كی به‌هێزی هه‌یه به سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی ئارامیی و بره‌ودان به گه‌شه و ئاوه‌دانی له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه دڵنیایی ده‌ده‌ن كه‌وا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئۆتاو ا و هه‌ولێر ده‌چنه نێو قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو و به‌هێزتر.