"گه‌وره‌ترین شانه‌ی تیرۆریستی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێراقی توانیوویه‌تی "گه‌وره‌ترین شانه‌ی تیرۆریستی له رومادی، ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه زیاتر له 186 ئه‌ندامی داعشی له خۆگرتبوو، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش بكوژی سه‌ربازێكی عێراقییه به‌ناوی مسته‌فا عه‌زاری و به‌رپرسی كوشتارگه‌كه‌ی هۆزی ئه‌لبونه‌مر بووه".
فازڵ ئه‌بو ره‌غیف، كه نزیكه له هه‌واڵگریی عێراقی ده‌ڵێت: "هه‌واڵگریی سه‌ربازی و شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی، توانیوویانه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كاركردن، ئه‌و شانه گه‌وره‌یه‌ی تیرۆریستانی داعش هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه ئه‌ركیان به ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سڤیل بووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و شانه‌یه به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژیی دژی هۆزی ئه‌لبونه‌مر له پارێزگای ئه‌نبار كه ساڵی 2014 زیاتر له 70 كه‌سی ئه‌و هۆزه‌یان سه‌ربڕی بوو".
هه‌روه‌ها سه‌ربازێكی عێراقییان دوای ده‌ستگیركردنی له قه‌زای فه‌لوجه له سێداره دابوو.
نه‌عیم ئه‌لكه‌عوود، یه‌كێك له شێخه‌كانی هۆزی ئه‌لبونه‌مریش له ماوه‌ی رابردوودا رایگه‌یاندبوو كه چه‌كدارانی داعش 36 ئه‌ندامی هۆزه‌كه‌یان له باكووری رومادی كوشتووه. وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤیش ده‌ڵێت، له قه‌زای هیت ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته 322 كه‌س.