شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی رۆژی دووشەممە شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 17 و سلێمانی و دھۆك 16، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، بارانبارین بە بڕی جیاواز لە ناوچەكان دەبارێت، لە ھەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی و كەركووك بارانی بە لێزمە دەبێت.