بڕیارێكی هۆنگ كۆنگ رێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و چینی په‌كخستووه‌

بەهۆی بڕیاری هۆنگ کۆنگ

K24 – هه‌ولێر:

پێگەی ئەلیکترۆنی ئێکسیوسی هەواڵی بڵاویکرده‌وه‌، رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمه‌ریکا و چین بەهۆی بڕیاری هۆنگ کۆنگ وەستاوە.

بە گوێرەی سەرچاوەیەک لە تیمی دانوستاندنکارانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە نەیویوستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە پێگەی ئێکسیوسی راگەیاندووە، رێککەوتنی بازرگانی پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی سیساسەتی ناوخۆی سەقامگیر بێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندبوو، ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ لە بەرژەوەندی خۆپیشاندەرەکانی هۆنگ کۆنگ واژووی کردووە، مەترسییە بۆ سەر کاروباری چین.