مه‌زڵووم عه‌بدی هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست خسته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی راگه‌یه‌ندراوه قه‌بووڵی ده‌كه‌ن و سوپاسی به‌رخودانی شه‌ڕڤانانیش ده‌كات.
مه‌زڵووم عه‌بدی راشیگه‌یاندووه، راگه‌یاندنی ئه‌و ئاگربه‌سته، به‌هۆی به‌رخودان و تێكۆشانی شه‌ڕڤانانه‌وه بووه.
راشیگه‌یاند، ته‌نها رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ده‌ن بۆ ناوچه‌كانیان نه‌ك گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، رێككه‌وتوون.
ماوه‌ی 9 رۆژه توركیا، له ژێر ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاندووه و ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكى 13 خاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئاگربه‌ستی راگه‌یاند.
ئ. م