شێرێک بە بەرچاو گەشتیارانەوە بزنێکی کێوی دەخوات

گەشتیاران ڤیدیۆی رووداوەکەیان بڵاوکردووەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

لەبەرچاو چەندین گەشتیار و لەسەر شەقامێک، شێرێک، بزنە کێوییەک راو دەکات و دەیخوات.

لە پارکی نیشتیمانیی کروگێر لە باشووری ئەفریقا، راوکردنی بزنێکی کێویی لە لایەن شێرێکەوە، دەبێتە جێی سەرسامی گەشتیاران.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی ماڵپەڕی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، بزنەکە زۆر هەوڵدەدات لە چنگی شێرەکە رزگاری بێت، بەڵام شێرەکە هەموو رێگاکانی لێ دەگرێت، گەشتیارانیش لە نزیکەوە تەماشای رووداوەکە دەکەن.

H.J