وریا بن وه‌كو ئه‌و منداڵه‌ چینییه‌تان به‌سه‌ر نه‌یه‌ت

بۆ ئالووده‌بووانی مۆبایل

K24 - هه‌ولێر:

منداڵێكی چینی، كه‌ ئالووده‌ی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كه‌یه‌تی و به‌ ته‌واوه‌تی چووه‌ته‌ ناو جیهانی مۆبایله‌كه‌ی، به‌ هه‌ڵه‌ ده‌ستی پیاوێكی دیكه‌ ده‌گرێت و به‌ رێگه‌دا ده‌ڕوات، وا ده‌زانی ده‌ستی دایك و باوكی خۆی گرتووه‌.

به‌ گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه‌ له‌ وێبسایتی RTی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت منداڵه‌كه‌، مۆبایله‌كه‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌ی گرتووه‌ و ده‌ستی به‌ قۆڵی پیاوێكدا كردووه‌ و له‌گه‌ڵی ده‌ڕوات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات و بزانێت، ئه‌و پیاوه‌ باوكی ئه‌و نییه‌.

وه‌ك ده‌ریشده‌كه‌وێت، پیاوه‌كه‌ به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه‌ هیچ به‌سه‌ر خۆی ناهێنێت و منداڵه‌كه‌ ئاگادار ناكاته‌وه‌، تا ده‌گه‌نه‌ سه‌ری شه‌قام و له‌وێ كوڕه‌ بچووكه‌كه‌ ئاوڕێك له‌ دایكی ده‌داته‌وه‌ و دواتر سه‌یری رووخساری پیاوه‌كه‌ ده‌كات، ئینجا ده‌زانێت به‌ هه‌ڵه‌ ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌ی گرتووه‌ و ده‌ڕوات، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای دایكی، كه‌ پێشتر به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به‌ مۆبایله‌كه‌، ده‌ستی به‌ردابوو.

ئ. م