بریندارێکی دیکەی رووداوە هاتووچۆکەی رانیە گیانی لەدەستدا
K24 – هه‌ولێر:
بریندارێکی دیکەی رووداوە هاتووچۆکەی رانیە گیانی لە دەستدا و بەمەش تاکو ئێستا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 6ی دیکەش برینداربوون.
دوێنێ هەینی 19/04/2019، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له سه‌ر رێگه‌ی نێوان گوندی سه‌رسیان و به‌رده‌كۆز له نزیك ده‌ربه‌ندی رانیه، 13 کەس بوونە قوربانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەرین لە نوێترین زانیاری لە بارەی رووداوەکە بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی گیانی لەدەستداوە، بەم جۆرەش تاکو ئێستا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 6ی دیکەش برینداربوون.
وه‌ك ئەوەی له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی لە کاتی رووداوەکە ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتبوون، به‌شێك له قوربانیانی رووداوه‌كه بەهۆی جەنجاڵی رێگاکە و زۆری گەشتیار، بە به‌له‌م گەیەنرانە ئه‌وبه‌ری رانیه و له‌وێوه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه گوازرانەوە.
H.J