عێراق، سعوودیه‌، ئیمارات، میسر و به‌حره‌ین ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ بداته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه‌، ئیدانه‌ی هێرشی سوپای توركیا ده‌كات بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای سووریا).

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا عێراق، سعوودیه‌، ئیمارات، میسر و به‌حره‌ین ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، هاوكات به‌حره‌ین داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ بداته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 9/10/2019، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و سوپای توركیا به‌ فڕۆكه‌ی ئێف16 بۆردومانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌كات.

ئ. م