پهلاماری كورد بدهن وێرانتان دهكهم رێز لە هاوپەیمانەكانت بگره
K24 - ههولێر:
ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا وەڵامی تویتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە کە تیایدا سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی رووخانی ئابووری تورکیای کردبوو.
لە زنجیرە تویتێکدا، ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی تورکیا کردووە و تیایدا دەڵێت: "ئەگەر هێرشبکەنە سەر کوردەکان، ئەوا ئابوورییەکەتان دەڕوخێنین".
کاڵنیش لەوەڵامدا نووسیویەتی: "دەبێت ئەمەریکا رێز لە هاوپەیمانە ستراتیژییەکانی بگرێت".
دەشڵێت: "ئەوە هەڵەیەکی کوشندەیە کە کوردەکانی سووریا و پەکەکە لێک جیانەکرێنەوە کە لیستی تیرۆری ئەمەریکان و پەیەدە و یەپەگەش هەر لقێکی پەکەکەن".
کێشەی کورد لە سووریا بووەتە کێشەیەکی گەورەی نێوان ئەمەریکا و تورکیا، بەوەی ئەمەریکا دەڵێت نایانەوێت دوای کشانەوەیان، تورکیا هێرشبکاتە سەر کوردەکان.
تورکیاش سوورە لەسەر ئەوەی هێرشبکاتە سەر شەڕڤانە کوردەکان و دەڵێت، یەپەگە و پەیەدە "تیرۆرستن" و جیاوازن لە کوردەکانی سووریا.
ترەمپ وهك هۆشداریدانێك به توركیا نوسیوویهتی: "ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر كوردانی سووریا لە رووی ئابوورییەوە وێرانی دەكەین و ناوچەیەكی ئارام لە سووریا دروست دەكەین".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە زنجیرە تویتێكدا لەبارەی كشانەوەی ئەمەریكاش لە سووریا ئاماژە بەوە دەكات، رووسیا و ئێران و سووریا، گهورهترین سودمهندی سیاسهته دوورمهوداكانی ئهەمریكا بوون بۆ تێكشكاندنی داعش له سووریا، و ئێمهش سودمهند بووین بهڵام ئێستا كاتی كشانهوهی سهربازهكانمانه بۆ ئهمەریكا.
سەرۆكی ئەمەریكا، ھۆشداریش دەداتە توركیا "ئەگەر ھێرش بكاتە سەر كوردانی سووریا، ئەوا لە رووی ئابوورییەوە وێرانی دەكەن، كوردەكانیش نابێ توركیا تووڕە بكەن".
ترەمپ ئاشكرای دەكات، ناوچەیەكی ئارام لە سووریا بە قووڵایی 20 میل دروست دەكەن.
ترەمپ ئاماژە بەوەش دەكات، كشانەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمەریكا لە سووریا دەستیپێكرد، ئەو ناوچە بچووكەی بەدەست داعشەوە ماوە، بە توندی لێیدەدرێت، ئەگەر داعش سەرھەڵبداتەوە، ئەوا جارێكی دیكە ھێرشی دەكەینەوە سەر.