لەبارەی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین ھۆشداری دەدرێت

"پابەندی ھەوڵەكانی حكوومەتی توركیا نەبن"

K24 - ھەولێر

تەڤدەم لەبارەی نیشتەجێکردنی پەنابەران لە ناوچەکانی دەوروبەری عەفرین، هۆشداری بە تورکیا دەدات.

تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیك (تەڤدەم) لە بەیاننامەکدا لەبارەی نیشتەجێکردنی پەنابەران لە ناوچەکانی دەوروبەری عەفرین و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە، هۆشداری بە تورکیا داوە و داواشی لە پەنابەرانی نیشتەجێی تورکیا کردووە، پابەندی هەوڵەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ نیشتەجێکردنیان لە عەفرین نەبن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی تورکیا ئێستا گەمارۆی شاری عەفرینیان داوە و گوتەبێژی یەپەگە لە عەفرین بە كوردستان24 راگەیاند، هێزەکانی تورکیا چەند کیلۆمەترێك لە ناوەندی شارەکەوە دوورن و شەڕی كۆڵان بە كۆڵان لە عەفرین دەست پێدەكات.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی سوپای توركیا لە شارەكە، بەرپرسانی بەڕێوەبەری خۆسەری عەفرین و فەرماندەكانی یەپەگە ھۆشداری كۆمەڵكوژی و وێرانكاری عەفرینیانداوە.

ھ.م