پنتاگۆن: داهاتی كێڵگه نه‌وتییه‌كان بۆ هه‌سه‌ده‌یه نه‌ك ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ئاشكرای ده‌كات، داهات و ده‌رامه‌تی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده‌یه) نه‌ك ئه‌مه‌ریكا.
جۆناسان هۆفمان، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "داهات و ده‌رامه‌تی ئه‌و نه‌وته ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو بۆ هه‌سه‌ده‌یه".
هۆفمان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لەسەر پرسی تاوانی جەنگ دەبێت تورکیا تێبگات، کە به‌رپرسیاره لەسەر ئەو ئاکارەی لە لایەن هێزە برێکارەکانی ئەنجامدراوە.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا، ئه‌دمیراڵ، ویلیا‌م بێرن، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئه‌ركی سه‌ره‌كیان تێكشكاندنی داعشه و له سووریاش شان به شانی هه‌سه‌ده له‌و ئه‌ركه به‌رده‌وام ده‌بن.
ئێستا كێڵگه نه‌وتییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پارێزگاریان لێده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌یان سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی دابوو له سووریا، به‌ڵام جارێكی دیكه بڕیاریدا بۆ پارێزگاریكردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كان هێز ره‌وانه بكاته‌وه.
ئ. م