به ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌یه‌كی ئێف16ی ئه‌مه‌ریكا تێكشكا
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له جۆری ئێف 16 تێكشكا و بووه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر.
میدیای ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی له نزیك بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له باشووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا تێكشكاوه.
رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كه توانیویه‌تی به‌ر له كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌ی به په‌ڕه‌شووت خۆی هه‌ڵبداته خواره‌وه.