لە مەرزی كێلێ دەست بەسەر بڕێكی زۆری شوتی و تەماتەی رزیو داگیرا

ھەشت تەن تەماتە و شووتی لەناوبراون

K24 - رانیە

لە مەرزی کێلێ دەست گیرا بەسەر بڕێکی زۆر لە تەماتەی خراپ و شوتی رزیو داگیرا كە بە ھیچ شێوەیەك گونجاو نییە بۆ خواردن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گومرگی راپەڕین ئاشكرای كرد، لە مەرزی كێلێ دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆری تەماتە کە بەهیچ شێوەیەک بۆ خواردن گونجاو نەبووە، ھەروەھا دەستگیرا بەسەر 9230 كیلۆ غرام شوتی رزیو کە دوای پشکنین دەرکەوتووە کەبەهیچ شێوەیەک شیاو نین بۆ خواردن، بۆیە گەرێندرایەوە ئێران".

لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "لە سنووری دەڤەری راپەڕین 8 تەن تەماتە و شوتی خراپ لەناوبراون".

بەڕێوبەرایەتی گومرگی راپەڕین راشیگەیاندووە: "هەر بازرگانێك ھێنانی خواردن و خواردنەوەی خراپ دووبارەی بکاتەوە بە توندترین شێوە سزا دەدرێن".

ھ.م