ئەمڕۆ مێرکڵ ماڵئاوایی دەکات

دەنگ بۆ هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی مێرکڵ دەدرێت

K24- هه‌ولێر:

پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، کریستیان دیموکرات، ئەمڕۆ هەینی  سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت و مێرکڵ وەک سەرۆک ماڵئاوایی دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، هەر یەک لە ئانێگرێت کرامپ کارێنباوەر و فرێدریک مێرز کاندیدن بۆ چوونە سەر کورسییەکەی مێرکڵ.

لە ئۆکتۆبەر- تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ئەنگێلا مێرکڵ رایگەیاند، واز لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی پارتی کریستیان دیموکرات دەهێنێت، بەڵام وەکو راوێژکاری ئەڵمانیا دەمێنێتەوە، ئەمەش دوای کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئەو پارتە هات لە هەڵبژاردنی هەرێمی باڤاریا.

لە شاری هامبۆرگ و بە ئامادەبوونی هەزار و یەک ئەندام، پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی مێرکڵ بەڕێوەدەچێت و بەم جۆرە کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتی مێرکڵ وەک سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای ئەڵمانیا دێت.

H.J