باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له‌باره‌ی هێرشی لایه‌نگر و شوێنكه‌وتووانی ئێران كه له عێراق دژی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و تیمه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیانداوه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/12/2019، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌كرێگیراوانی ئێران به‌م دواییانه چه‌ندین ھێرشیان دژی ئه‌و بنكانه ئه‌نجامداوه كه ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هاوشانی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پێكه‌وه كاری تێداده‌كه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، رۆژی 9/12/2019 هێرشێكی مووشه‌كییان بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامداوه و به‌و هۆیه‌وه 5 سه‌ربازی عێراقی بریندار بوون و دوو له‌و سه‌ربازانه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه و برینه‌كانیان سه‌خته. هه‌روه‌ها رۆژی 11/12 به هه‌مان شێوه هێرشی مووشه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامداوه".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدا هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌ربازه برینداره‌كانی عێراق خواستووه، له هه‌مان كاتدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كانی، له‌ناویشیاندا هێزه ئه‌منییه‌كان كه رۆڵێكی باڵایان له گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری عێراق له ده‌ستی داعشدا هه‌بووه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه "پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیری سه‌ركرده‌كانی ئێرانی بهێنینه‌وه، هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه یان له‌لایه‌ن بریكاره‌كانیانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری هه‌ر ناسنامه‌یه‌ك بن و زیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن بگه‌یه‌نن، ئه‌وكاته وه‌ڵامێكی ئه‌مه‌ریكیانه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینن".
هه‌وره‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته ئێران رێزی سه‌روه‌ری دراوسێكه‌ی بگریت و به‌خێرایی ده‌ست له هاوكاریی و پاڵپشتیی لایه‌نی سێیه‌م هه‌ڵبگرێت له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
پێشتریش مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیدا، به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی بدرێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و زیان به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه‌كانی واشنتن له عێراق بگه‌یێنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی شوێنكه‌وتووانی ئێران ده‌كه‌ین كه ئه‌م هه‌فته‌یه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامیاندا و به‌هۆیه‌وه 5 سه‌ربازی عێراقی بریندار بوون".
پۆمپیۆ هه‌ڕه‌شه ده‌كات و رووی قسه‌كانی ده‌كاته سه‌ركرده‌كانی ئێران و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر خۆتان و شوێنكه‌وتووانتان زیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمان بگه‌یێنن، ئه‌وكاته به‌توندی وه‌ڵامتان ده‌درێته‌وه".
قسه‌كانی پۆمپیۆ پاش ئه‌وه‌یه سوپای عێراق له چه‌ند رۆژی رابردوودا رایگه‌یاند، چوار مووشه‌ك له‌ناو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیشی تێدایه و به‌وهۆیه‌وه 6 ئه‌ندامیان بریندار بووه.
له ماوه‌ی مانگ و نیوێكی رابردووش‌دا زیاتر له 10 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و هێزانه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هاوپه‌یمان و شوێنكه‌وتووی سیاسه‌ته‌كانی ئێرانن له عێراق.