له‌سه‌ر داوای ئۆجه‌لان زیندانیانی باكووری كوردستان كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنا
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په و هه‌زاران زیندانیی كورد له گرتووخانه‌كانی توركیا، له‌سه‌ر داوای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه، كۆتاییان به‌و مانگرتنه هێنا، كه ماوه‌ی 200 رۆژ بوو به‌رده‌وام بوو.
له‌م باره‌یه‌وه له‌یلا گۆڤه‌ن، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په دووپاتی كرده‌وه، "ئامانجمان له‌و مانگرتنه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی ئه‌و گۆشه‌گیرییه نامرۆڤانه و نادادپه‌روه‌رانه بوو، كه له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دانرابوو، ئامانجمان هه‌ڵگرتنی ئه‌و دیواره بوو، كه رێگه‌ی نه‌ده‌دا ده‌نگی ئاشتیخوازانه‌ی ئۆجه‌لان بگاته كۆمه‌ڵگا، كه چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێیه".
هه‌وره‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په دووپاتی كرده‌وه، "به هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان، به ئامانجه‌كه‌م گه‌یشتم" و گوتیشی: "به كۆڵنه‌دانی گه‌لی توركیا دیموكراسیه‌ت سه‌ركه‌وت".
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردووه‌وه له‌یلا گۆڤه‌ن له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی له‌سه‌ر رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه، وه‌ك یه‌كه‌م په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په مانگرتنی راگه‌یاند و دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا رێگه‌ی به پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان دا، چاویان به ئۆجه‌لان بكه‌وێت، ئه‌مڕۆ دوای 200 رۆژ، ته‌واوی مانگرتووان كۆتاییان به چالاكییه‌كه‌یان هێنا.
كۆتاییهێنان به‌و مانگرتنه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه یه‌كێك له پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان رایگه‌یاند، ئۆجه‌لان داوای له مانگرتووان كردووه، كۆتایی به چالاكییه‌كه‌یان بهێنن.
H.B