شێخ جەعفەر: داعش بە شێوەیەکی جیاواز خۆی رێکخستووەتەوە

"سوودیان لە بۆشای ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بینیوە"

K24 – هه‌ولێر:

پێشمەرگە هێزی زیاتر رەوانەی گەرمەسێر دەکات و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنووری گەرمیان زیادی کردووە.

ئەمڕۆ جەعفەر شێخ موستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتە گەرمیان و لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، جموجۆڵی داعش زیادی کردووە و لە ریزی پێشمەرگەش چەند شەهید و بریندارێکمان هەیە.

راشیگەیاند، میحوەری یەک و دووی خورماتوومان بەسەر کردەوە و پێداویستییەکانیان بۆ دابیندەکەین تاوەکو بتوانین رێگری لە هێرشەکان بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، داعش ئێستا شەڕی پارتیزانی دەکات و خۆی رێکخستووەتەوە، سوودیشیان لەو بۆشایە وەگرتووە کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکە هەیە.

ئاشکراشیکرد، زۆر ناوچە هێشتا هەر لە ژێر دەستی داعشدایە و بەشێوەی پارتیزانی چالاکی تێدا ئەنجام دەدەن.

H.j