لە قەرەداغ ئاگر كه‌وته‌وه و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاگرێکى بەرفراوان لە گوندى "ئالیاوە" سەر بە قەزاى قەرەداغ کەوتەوە.
له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى قەرەداغ گەیشتنە شوێنى رووداوەکە توانیان بەهاوکارى ئاگرکوژێنەوە و هاووڵاتیانى سنوورەکە لەماوەى 2 کاتژمێردا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
له باره‌ی زیانه‌كانی ئاگره‌كه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، زیانى ئاگرەکە نزیکەى 20 دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى لەگەڵ 3 باخى میوەى هەمەجۆر سووتان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك ده‌ستگیركراوه، كه گومانده‌كرێت تێوه‌گلابێت له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه.