كه‌سایه‌تیی و كاریگه‌ریی مه‌سرور بارزانی له میدیای عه‌ره‌بی و جیهاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ناوزه‌د كرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌واڵی ناوزه‌دكردنیشی له میدیای عه‌ره‌بی و جیهانیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه. وه‌ك یه‌كێك له هه‌واڵه گرنگه‌كانی رۆژ، به بایه‌خه‌وه ئاژانس، كه‌ناڵ و سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان بڵاویان كرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" له راپۆرتێكدا باسی له ده‌ستنیشانكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كردووه. ئاماژه‌ی به ناكۆكییه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه ئه‌ركی سه‌ره‌كی و هه‌ره گرنگی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بێت، كه ماوه‌ی 30 رۆژی له‌به‌رده‌م دایه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
له ئاستی عێراقدا سایت و كه‌ناڵه عێراقییه‌كان به فراوانی باسیان له ده‌ستنیشانكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له ئاستی میدیای عه‌ره‌بی و جیهانیش كه‌ناڵ و سایت و ئاژانس و سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، زانیاریان له باره‌ی پێشینه‌ی خوێندن و ئه‌زموون و كاركردنی مه‌سرور بارزانی خستووه‌ته ڕوو.
سایتی "ئیلاف"، وێستگه‌كانی ژیانی مه‌سرور بارزانی خستووه‌ته ڕوو. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، مه‌سرور بارزانی زمانه‌كانی فارسی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌زانێت. به‌شی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی واشنتن ته‌واو كردووه. جگه له دامه‌زراندنی رێكخراوێكی خێرخوازیی، له 2012ه‌وه راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه.
رۆژنامه‌ی "شرق الاوسط" باسی له ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی بۆ ناوزه‌دكردنی مه‌سرور بارزانی كردووه. له‌سه‌ر زاری "تارق جه‌وهه‌ر"، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی یه‌كێتی له دانیشتنی متمانه‌دان به سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ نه‌بوونی "تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش" ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئاژانسی "فرانس پرێس"، به زمانه جیاجیاكانی جیهان باسی له رووداوه‌كه كردووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه چووه‌ته ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. دژی رژێمی سه‌دام حوسێن چه‌كی هه‌ڵگرتووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به رۆڵ و كاریگه‌ریی مه‌سرور بارزانی، ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی: "مه‌سرور بارزانی شانبه‌شانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، رۆڵێكی گرنگی له دژی رێكخراوی داعش گێڕاوه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه، مه‌سرور بارزانی ئێستا سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مه‌ریكییه له دهۆك و باوكی چوار منداڵه.
سایتی "العربی الجدید" سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تیی مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "رۆڵی گرنگی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا گێڕاوه، هه‌ر له‌و كاته‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شداریی له شه‌ڕه‌كان دژی سوپای عێراق كردووه".
"له دوای ته‌واوكردنی خوێندن له 1998، جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی له سه‌ركردایه‌تیی پارتیدا گێڕاوه. له 2012دا وه‌ك راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه. یه‌كێك بووه له ره‌گه‌زه كاریگه‌ر و چالاكه‌كانی شه‌ڕ له دژی داعش. سه‌ركه‌وتووانه رۆڵی سه‌ركردایه‌تی گێڕاوه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له شه‌ڕه‌كانی پێشمه‌رگه دژی داعش".
باسی له‌وه‌ش كردووه، "له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستانیش، له كه‌ركووك به‌شداریی له رزگاركردنی ژماره‌یه‌ك بارمته كردووه و له 2015دا رۆڵی هه‌بووه له ده‌ستگیركردنی ئه‌بو سه‌یاف، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی داعش".
سایته‌كه زیاتر له باره‌ی رۆڵ و كاریگه‌ریی مه‌سرور بارزانی زانیاری بڵاو كردووه‌ته‌وه و ناوبراوی به "ئه‌ندازیاری پرسی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق" وه‌سف كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "مه‌سرور بارزانی به دیارترین بانگخوازانی سه‌ربه‌خۆیی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌و له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی رووخانی رژێمی به‌عس له 2003دا كاری بۆ ئه‌و پرسه كردووه. له 2016دا وتارێكی له واشنتن پۆست بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای كرد، به شێوه‌یه‌كی دۆستانه هه‌رێمی كوردستان له عێراق جیا ببێته‌وه. عێراقی به شكستخواردوو ناوبردووه و داوای كردووه، كورد ناچار نه‌كرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بمێنێته‌وه".