یوڤێنتۆس یاریزانه نوێیهكهی به میدیاكان ناساند
یۆڤێنتۆس دیمیرالی بەرگریکاری نوێی یانەکەی پێشکەشی میدیاکان کرد، گەرچی لە سەرەتای ئەم هاوینەوە دێمیرالی 21 ساڵان پەیوەندی بە یۆڤێنتۆسەوە کردبوو، بەڵام ئەو بەرگریکارە تورکە نزیکبوو بە خواستن ریزەکانی یانەکە بەجێبهێڵێت و لەلایەن چەند یانەیەکەوە چاودێریی دەکرێت.
دێمیرال دەبێتە یەکەم یاریزانی تورک لە ریزەکانی یۆڤێنتۆس یاریی بکات و درێسی ژمارە 28 دەپۆشێت.
دێمیرال سەرەتای ئەم هاوینە بەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ لە ساسۆلۆوە پەیوەندی بە یۆڤێنتۆسەوە کرد و پێشتریش لە ریزەکانی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی و ئەنتاڵیا سپۆری تورکی یاریی کردووە و لە ئەکادیمیای یانەی فێنارباهچێش پێگەیشتووە.
دێمیرال له پرێس كۆنفرانسێك بهم شێوهیه وهڵامی رۆژنامهنووسانی دایهوه و گوتی: من زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، من دەزانم یۆڤێنتۆس یانەیەکی چەندە گەورە و گرنگە، پێموایە بۆ من جێگای شانازییە لەم یانەیە یاریی دەکەم، من دەبمە یەکەم یاریزانی تورک لە مێژودا یاریی بۆ یۆڤێنتۆس بکەم، من پێموایە ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ من، خەونێکی گەورە بوو بۆ من بووە راستی، جۆرجیۆ کیلینی و لیۆناردۆ بۆنۆچی زۆر شتیان فیرکردووم و هیوادارم بتوانم زۆر شتیان لێوە فێربم.
ئێمری جان زۆر یارمەتیدام بتوانم لێرە یاریی بکەم، زانیاریی زۆر باشی پێدام، یاریکردنم لە ساسۆلۆش وای لێکردم باشتر ئامادە بم بۆ یاریکردن لە ئیتاڵیا.