خانه‌واده‌ی شه‌هیدان داوا له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن خه‌ونه‌كانیان بهێنێته‌دی
K24- هه‌ولێر:
خانەوادەی شەھیدان داوادەكەن كابینەی نوێی حكومەت ببێتە باوكی كچ و كوڕی شەھیدەكان و ئاوڕی جددیان لێبداتەوە، بۆ ئەمەش بە ئومێدێكی زۆرەوە چاوەرێی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتن. منداڵ و گەنجانی شەھیدانیش دەیان خەونی گەورەیان ھەیە، چاوەرێن كابینەی نوێی حكوومەت بۆیان بهێنێته‌دی و چیتر لە بێ نازيدا نەژین.
شنۆ و شیلان، ھاوسەر و كچی شەھیدێكی كوردستانن، ماوه‌ی 5 ساڵە رۆژگاری خۆیان لە دووری گەورەی ماڵەكایان بەڕێدەكەن، پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت لای ئەوانیش جێگای قسەو باسە، چاوەرێن ئەوەی تا ئێستا بۆیان نەكراوە، كابینەی نوێ بۆیان بكات.
له‌مباره‌شه‌وه شنۆی یار ئه‌حمه‌دی هاوسه‌ری شه‌هید دەڵێت: ھەموو كوردستان لەسەرم تاپۆ بكەن, ناگات بە ھەناسەیەكی ھاوسەرەكەم.
شه‌هید غه‌ریب كه هاوسه‌ری شنۆیه و باوكی شیلانه، لە پایزی 2014 لە شەڕی دژی داعش لە میحوەری خازر شەھید بووە، خانەوادەكەی وێنەیەكی گەورەی غەریبیان بە دیواری ماڵەكەیانه‌وه ھەڵواسیوە تا ھەمیشە یادی بكەنەوە، شیلان دەیان خەونی گەورەی ھەیە، بە ئومێدە كابینەی نوێى حكوومه‌ت خەونی خۆی و ھاو ئازارەكانی بكاتە راستی.
له‌ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕی دژ به داعش، زیاتر له 1700 پێشمەرگە شەھید بوون، به‌مه‌ش ھەزاران خانەوادە بوون به خاوه‌ن شەھید، كە چاویان لەوەیە كابینەی نوێی حكوومەت، لەبیریان نەكات و كوردستانێكی بەھێزیان بۆ بنیات بنێت.
H.B