نرخی نێیمار له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دابه‌زیوه
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تۆڕی سی ئای ئی ئێسی فڕه‌نسی نرخی نێیمار دا سیلڤا له بازاری گواستنه‌وه‌دا ده‌به‌زیووه، به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و تۆمه‌تباركرانی به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێكی بڕازیلی نرخی نیمۆ له دوو سه‌د و 213 ملیۆن بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ دابه‌زیوه و بارسێلۆناش چاودێری ئه‌م دۆخه‌ی یاریزانه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی.
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌سه‌ر نێیمار دا سیلڤا هات نرخی ئه‌م یاریزانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دابه‌زاندووه، دوایین نه‌هامه‌تی كه رووبه‌ڕووی یاریزانه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل بووه‌وه تۆمه‌تباركردنی بوو به ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر كچێكی بڕازیلی.
رۆژنامه‌ی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا به كردار چاودێری ئه‌م دۆخه‌ی نێیمار ده‌كات به‌تایبه‌ت دوای دابه‌زینی نرخی یاریزانه‌كه، كه نێیمار له هاوینی 2017 له یانه‌ی بارسێلۆناوه به‌رامبه‌ر 222 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه دوو نازناوی لیگ وه‌نی برده‌وه و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش له‌وه‌ته‌ی نێیمار په‌یوه‌ندی به سانجێرمان كردووه یانه پاریسیه‌كه بێ ده‌ستكه‌وت بووه و نه‌یتوانیوه قۆناخی شازده تێپه‌ڕێنێت.
تۆڕی سی ئای ئی ئێ فڕه‌نسی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نێیمار له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كردووه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه دوای ئه‌و رووداوانه‌ی تووشی نیمۆ بوون نرخی ئه‌م یاریزانه له 213 ملیۆن یۆرۆ بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ دابه‌زیوه و نرخی یاریزانه‌كه 63 ملیۆن یۆرۆ كه‌می كردووه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه به‌هۆی دوورخرانه‌وه‌ی له كۆپا ئه‌مریكا ره‌نگه نرخی نێیمار له بازاڕی گواستنه‌وه زیاتر دابه‌زێت.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌كرێت و له دوایین دهنگۆكانیشدا كه رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا باسی لێوه ده‌كه‌ن به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت له‌م هاوینه گرێبه‌ستێكی گۆڕینه‌وه له‌نێوان نێیمار و عۆسمان دێمبلی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان واژۆ بكه‌ن.