تره‌مپ: به‌هێزێكی گه‌وره وه‌ڵامی ئێران ده‌ده‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێیوایه ئێران به‌م دواییانه زۆر دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌جوڵێته‌وه و به‌ڵێن ده‌دات، ئه‌گه‌ر تاران هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر واشنتن بكات، به‌ھێزێكی گه‌وره وه‌ڵامی بدرێته‌وه.
شه‌وی رابردوو تره‌مپ له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی له لێدوانێكی میدیاییدا گووتی: "ئێران ده‌ستی به هه‌ڵسوكه‌وتی دوژمنكارانه كردووه، هه‌ر چه‌نده ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نابینرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاران هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، باجێكی قورس ده‌دات. ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن زۆر به‌ھێز وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی دانووستانیش له‌گه‌ڵ ئێران گووتی: "واشنتن دانووستانیان له‌گه‌ڵ ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌ی دانووستان بن".