دژی توركیا چیك هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری چیك نیگه‌رانی زۆری خۆی له باره‌ی مه‌ترسی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌ربڕی و داوای كرد، وڵاتانی ئه‌وروپا به په‌له رێگه له سیناریۆكانی توركیا بگرن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك، ئه‌ندریه بابیچ رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌وروپا به په‌له و ده‌ستوبرد وه‌ڵامی خێرای توركیا بداته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك راشیگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی توركیا سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ئاواره‌بوون و لێشاوێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران، كه روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی ئه‌وروپا رۆڵێكی كارا تر بگێڕێت و رێگه نه‌دات ئه‌و سیناریۆیه جێبه‌جێ بكرێت.
حكومه‌تی چیك داواشیكرد، ئه‌و پرسه ببرێته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری له باره‌وه بدرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك، توماش پیته‌رجیچیك، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا ده‌ربڕیوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك راشیگه‌یاندووه، كۆماری چیك و وڵاتانی دیكه‌ی خۆرئاوا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) به هاوپه‌یمانی جێی متمانه‌ی خۆمان ده‌زانین له شه‌ڕی دژ به داعش.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: بڕوام وایه ئه‌وه دووڕووییه ئێستا واز له كورد بهێنێن و رێگه بده‌ین ده‌ست به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یاندا بگیرێت.