بۆ خۆ رێکخستنەوە و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە

کۆنفراسی نیشتیمایی ئەنجام دەدرێت

K24 – هه‌ولێر:

بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی خۆ رێکخستنەوە و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە کۆبوونەوەدایە.

بەگوێرەی میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان، بزووتنەوەکە ئامادەکاریی بۆ بەستنی کۆنگرەی نیشتیمانیی دەکات کە بڕیارە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت باسی لێوە بکەن.

نزار محەمەد، باژێروانى هەڵەبجەى بزوتنەوەى گۆڕان، بە میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕانی گوتووە:" کۆبونەوەى باژێروانەکان و رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن، بۆ تاوتوێکردنى هەنگاو و میکانیزمەکان و چۆنیەتى خۆ رێکخستنەوەیە".

راشیگەیاندووە:"کۆبونەوەکە بۆئەوەیە کە بە هەمومان بتوانین ئامادەکارى بکەین لەگەڵ بازنە و رایەڵەکان بۆئەوەى هەوڵى خۆرێکخستنەوە بدەین بۆ بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، بەتایبەت لەو سۆنگەیەوە کە پەیکەرى رێکخراوەیى بزوتنەوەى گۆڕان پێچەوانەى هێزەکانى دیکە، ئاسۆییە نەک ستونى".

 H.J