دوو مووشەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتنە خوارەوە

لەم ھەفتەیەدا دووەم جارە مووشەك لەو فڕۆكەخانەیە بكەونە خوارەوە

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو دوو مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتنە خوارەوە.

شانەی راگەیاندنی جەنگی رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو مووشەک لە جۆری کاتیوشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، کە مووشەکەکان لە شوێنێکی چۆڵ کەوتوونە خوارەوە و هیچ زیانێکیان نەبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ھەر ئەم ھەفتەیە و  دەنگانی شەوی 8/12/2019 بەھۆی كەوتنە خوارەوەی چوار مووشەك لە فڕۆكەخانەی بەغدا، شەش كەس برینداربوون.

لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێکی دیکە مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون.