تورکیا: گورزێكی کوشندەمان لە پڕۆژەکەی ئەمەریکا لە سووریا دا

سزا نوێکانی سەر تورکیا چاوەڕێی واژۆیەکی ترەمپ دەکات

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا بێ رێزیی بەرامبەر بە وڵاتەکەی دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا سزا نوێکانی سەر تورکیای پەسەند کرد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکای داوەتەوە و رایگەیاندووە واشنتن بێ ڕێزیی بە سەروەری ئاسایش و نەتەوەیی تورکیا دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەریکا بەنیازی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک بووە لە باکووری سووریا، بەڵام تورکیا گورزێکی کوشندەی لە پڕۆژەکەی ئەمەریکا داوە و نەیهێشتووە سەر بگرێت.

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا پڕۆژەیەکی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس 400 و ئۆپەراسیۆن لە رۆژئاوای کوردستان پەسەند کرد و پڕۆژەکەی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پیران بەرزکردەوە.

ئەم سزایەی ئەنجوومەنی پیران دواتر رەوانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکرێت؛ ئەگەر واژۆی بکات، سزاکان دەکەونە واری جێبەجێکردنەوە.

Reuters

H.J