ئاوارهكان داوا دهكهن له مافی دهنگدان بێبهش نهكرێن
K24- ههولێر:
ئاوارەکان داوا دەکەن، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو ئەنجام بدرێت، سندوقی دەنگدان لە ناوکەمپەکان بۆیان دابنرێت، ئەگەرنا ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
بۆ ئهو مهبهستهش کۆمسیۆن لە ڕێگەی ٣٠ بنکەوە لە شاری ھەولێر دەستیان کردووە بە ناوتۆمارکردنی ئاوەراکان و ھاووڵاتیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەڵام تا ئێستا وەك پێویست ھاووڵاتیان سەردانی بنکەکان ناکەن.
لهكاتێكیشدا تا ئێستا دادگای باڵای عێراقی وەڵامی سکاڵای لایەنە سیاسیەکانی لەبارهی یاسای ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكان نەداوەتەوە، ئارام سهباح، بەڕێوبەری گشتی نوسینگەی ھەولێری کۆمسێونی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: ئەوان بەردەوامن لە ناوتۆمارکردن، بۆ گرفتی ئاوارەکانیش کۆمسیۆن بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە دەکات، دهشڵێت: چاوەڕوانی دوابڕیاری دادگای باڵای عێراق دەکەن، لەسەر سکاڵای لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق.
بەھۆی یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە كێشه بۆ ئاوارەی پێنج پارێزگای عێراق بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان دروست دەبێت، لە بەر ئەوەی لە دوای ھاتنی داعشەوە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون و بەشێکی زۆریشیان لە کەمپەکانی سنووری ھەرێم ژیان بەسەر دەبەن، کە پارێزگاکانی، لهكاتێكیشدا ئهو یاسایه ئاوارهكان ناچار به گهڕانهوه بۆ ناوچهكانیان دهكات، تا ئێستەش دادگای باڵای عێراق وەڵامی سکاڵای لایەنە سیاسییەکانی نەداوەتەوە.
H.B