مه‌سرور بارزانی: چوار ساڵی داهاتوو بۆ ئێمه و دراوسێ و هاوپه‌یمانه‌كانمان گرنگ ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "چوار ساڵی داهاتوو گرنگ ده‌بێت بۆ ئێمه و دراوسێ و هاوپه‌یمانه‌كانمان".
له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی به ناونیشانی (بۆچی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستپێكی قۆناخێكی نوێدایه) مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندووه: "ده‌یانه‌وێت له چوار ساڵی داهاتوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووداوه شۆكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م دواییانه تێپه‌ڕێنێت و ئاماده‌ییمان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی مسۆگه‌ر بكه‌ین و به كورتیش ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت: "وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران رێگه‌یه‌كی جیاواز بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان ده‌خه‌مه‌ڕوو، كه پشت به ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌به‌ستێت و هه‌روه‌ها شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش له بری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و تێچووی شه‌ڕه‌كه، و بڕی بوودجه له لایه‌ن به‌غداوه، كۆچی ئاواره و په‌نابه‌ران، چه‌ندین ملیار دۆلار قه‌رزیان بۆ به‌جێهێشتووین و وێڕای سه‌ختییه‌كانیش وه‌ك هاوڕێ و هاوپه‌یمانی رۆژئاوا ماینه‌وه و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانمان چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی له ده‌ره‌وه پووچه‌ڵ كرده‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندووه: "كۆمه‌ڵێك چاكسازی ده‌كه‌م كه ته‌واوی كه‌رت و لایه‌نه‌كانی خزمه‌تگوزاری بگرێته‌وه و حكوومه‌ته‌كه‌م ئابوورییه‌كی هه‌مه چه‌شن بنیاد ده‌نێت، كه خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان به‌دیده‌هێنێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین حكوومه‌ت خزمه‌تی هاونیشتمانیان بكات، نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی".
هه‌روه‌ها بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌نگاوی پێویست ده‌گرمه‌به‌ر كه له ماوه‌ی شازده ساڵی رابروو به‌رده‌وام گرژی هه‌بووه و ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت. هاوكات چاومان له پاڵپشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و بۆ هاوكاریكردنمان له بونیادنانی ئابووریدا.
ده‌قی وه‌رگێڕدراوی وتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له رۆژنامەی واشنتن پۆست
(بۆچی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی قوناخێکی نوێدایه)
مەسرور بارزانی*
دوای 16 ساڵی ئاڵۆزیی و پشێوی و پێنج ساڵی جەنگێکی خوێناوی لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، کە مەترسی خستە سەر تەواوی مرۆڤایەتی، قۆناخێکی نوێمان لە پێناو بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر دەست پێ کردووە.
چوار ساڵی داهاتوو، کاتێکی گرنگ دەبێت بۆ ئێمە و دراوسێ و هاوپەیمانەکانمان، بە جۆرێک وەك حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چاو دەبڕینه تێپەڕاندنی ڕووداوه شۆكهێنەرەكانی ئەم دواییانە، هەروەها كار بۆ پتەوكردنی پێگەكەمان له ناوچەكه و مسۆگەركردنی بوون و ئامادەییمان لە سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەكەین. به كورتی، دەمانەوێت سەرەتاییەکی نوێ دەست پێ بكەینەوه.
هه‌فته‌ی رابردوو حكوومه‌تێكم بۆ بەڕێوەبردنی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنا. ئه‌ركی من ئەوەیە، له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا، ئەو شێوازه بگۆڕم كه كاره‌كانی پێ ئەنجام دەدەین. وەك سەرۆك وەزیران، رێگایەكی جیاواز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەخەمەڕوو، كه پشت به ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌به‌ستێت و وه‌ڵامگۆی داینامیكییه‌تێكی جیهانی پێشكه‌وتووه.
شه‌ڕكردن له دژی داعش، كه له‌بری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕابه‌رایه‌تیمان كرد، له ڕووی ئابوورییه‌وه زیانی پێ گه‌یاندین. بارگرانییەکە بە جۆرێک بوو به‌رگه‌ی ناگیرێت. تێچووی جه‌نگ و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی بودجه‌ی فیدراڵی له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه له به‌غدا، هه‌روه‌ها كۆچی به كۆمه‌ڵی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان، هه‌موو ئه‌مانه، چەندین ملیار دۆلار قه‌رزیان بۆ جێ هێشتووین.
له هەموو ئه‌و سه‌ختی و ئازارانه‌ی چه‌شتمان، وه‌ک هاوڕێ و هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا و هاوبه‌شێك له ناوچه‌كه‌دا ماینه‌وه. له‌و كاته‌ی داعش له ناوه‌ڕاستی 2014ـدا، ده‌ستی به‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی فراوان و به‌شێكی گه‌وره‌ی رۆژئاوای عێراق و رۆژهه‌ڵاتی سووریادا گرت، سەلماندمان، كه جه‌نگی ئێمه له دژی تیرۆریستان، به قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به پاراستنی خۆمانه‌وه هه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندیی به پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌وه هەیە.
زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانمان چه‌ندین هێرشی تیرۆریستیان له وڵاتانی ده‌رەوه پووچەڵ کردەوە، داڵده‌ی نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سمان دا كه له ده‌ستی سته‌م و زۆردارییه‌وه ڕایان كردبوو. زۆر به‌ڕوونی نیازپاكیی خۆمان وه‌كو هاووڵاتییه‌كی جیهانیی نیشاندا، ئه‌مه جیا لە په‌نادان و پاراستنی عه‌ره‌ب، كورد، موسڵمان، ئێزدی، كریستیان، توركمان و پێكهاته‌كانی تر. به دووریی ته‌نیا 10 كیلۆمه‌تر له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان، ناوچەیەکی كریستییانه‌كان هەیە کە لە هه‌موو سووچێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستەوە هاتوون، كڵێسا درووست ده‌كه‌ن و به ئاشتی رێورەسمە ئایینییەکانیان بەجێ دەگەیەنن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، تێچووی په‌نابه‌رانی دیكه روو له زیاندبوونه و به شێوه‌یه‌كی نیوه‌چڵ كۆمه‌ك ده‌كرێن. له‌م نێوه‌دا ناتوانین بە ته‌نیا وه‌ك خانه‌خوێی میواندۆست ڕۆڵی خۆمان بگێڕین، به‌ڵكو پێویستیمان به مسۆگه‌ركردنی داهاتووی خۆمان و ئاواره‌كانه، بۆ ئه‌مه‌ش چاومان له هاوكاریی هه‌مه‌جۆری دۆست و هاوڕێكانمانه له ڕۆژئاوا.
ئالنگارییەکان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه بە درێژایی مێژوو نیشتمانی ئێمه بووه. وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، به‌رمه‌بنای باشترین رێكار و رێوشوێنه جیهانییه‌كان، کۆمەڵێک چاكسازی دەکەم كه ته‌واوی كه‌رت و باڵه خزمه‌تگوزارییه‌کان بگرێتەوە و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه بکاتەوە.
حكوومه‌ته‌كه‌م ئابووریێكی هه‌مه‌چه‌شن بونیاد ده‌نێت، كه خۆشگوزه‌رانیی زیاتر بۆ هه‌مووان به‌دی بهێنێت. یاساگه‌لیك داده‌ڕێژین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان پێگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌بێت بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان. هێزه چه‌كداره‌كانمان ده‌كه‌ینه یه‌ك و رێكیان ده‌خه‌ینه‌وه و نوێیان ده‌كه‌ینه‌وه. كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و چاره‌سه‌كردنی گه‌نده‌ڵیی، ببنه زامنی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌ت خزمه‌تی هاونیشتمانیان بكات، نه‌ك پێچه‌وانه‌وه‌كه‌ی. بۆ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش، دۆستەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی له رووی سیاسی و داراییه‌وە هاوكارمان بن.
بۆ دووباره ریكخستنه‌وه و راگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوو به‌رده‌وام له‌گرژیدا بووه، هه‌نگاوی پێویست ده‌گرمه‌به‌ر. زۆربه‌ی ئه‌و ماوه‌یه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، پشتمان به خۆمان به‌ست، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ عێراق ببڕین.
به رێككه‌وتن پشكێكمان له بودجه‌ی عێراق به‌ده‌ست ده‌گه‌یشت، به‌ڵام زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌رماڵه و هەقە داراییه‌كانی دیكه‌مان به ته‌واوی وه‌رگرتووه. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه هاوبه‌شی و پەیوەندییەکی بنیاتنه‌ر و هاوسه‌نگ و سه‌قامگیرمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت.
وەك سەرۆك وەزیران، ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقم كرد و به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوانمان له په‌یوه‌ست به نه‌وت، ناوچە جێناکۆکەکان، بودجه و ڕۆڵی هێزه چه‌كداره‌كانمان، كۆمه‌ڵیك پێشنیازم خستنه روو. ده‌مه‌وێ له رێگای دابه‌شكردنی هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌رانه‌ی بودجەوه، رێز له ڕێككه‌وتنه‌كانمان بگیرێت. ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌توانێت بناغه‌یه‌كی پته‌وی هاوكاریی نێوانمان بێت بۆ ئایینده. دواڕۆژی ئێمه په‌یوه‌سته به عێراقێكی سه‌قامگیر و دیموكرات.
ساڵی 2017، هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا، ده‌نگدانه‌كه هیچ پابەندبوونێک یان مولزەم نەبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا 93%ی خه‌ڵك، به (به‌ڵێ) ده‌نگیان دا. ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرد، له په‌یوه‌ست به مافی بڕیاردانی چارەنووس، پشتگیریی زیاترمان بكات. كاری له‌پێشینه‌مان بونیادنانی كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیره، بۆ ئه‌مه‌ش چاومان له پشتگیریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه. له‌م ڕووه‌وه چاوه‌ڕوانی ددانپێدانان به ڕۆڵی جیهانی و بونیادنه‌رانه‌مان له‌وانه ده‌كه‌ین، كه له پاراستنیاندا هاوكاریان بووین، ئه‌مه‌ش بە هاوكاریكردنمان له بونیادنانی ئابوورییه‌كه‌مان.
به‌درێژایی ته‌مه‌نی چه‌ندین نه‌وه، بە هۆی شەڕو ئاڵۆزی، هه‌موو خێزانێك له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، زیانی كه‌سیی به‌ركه‌وتووه. چیتر نامانه‌وێ و ناشتوانین به هۆی شەڕو ناکۆکی لایەنەکان و دراوسێكان، كه دەرهاوێشتەیەکی خراپی بە جێهێشتوە، ده‌ستبه‌رداری هه‌ماهه‌نگی و هاوسۆزیی بین، یان ئه‌و قوربانییانه له‌به‌رچاو نه‌گرین، كه خه‌ڵكێكی زۆر داویانه.
له‌نێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هاوڕێ و دۆستی زۆرمان هه‌ن، كه هیوای باشمان بۆ دەخوازن، بەڵام هه‌نووكه كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌وڵی زیاتر بده‌ن و كاری له‌مه زیاتر بكەن. سه‌ر له‌نوێ ڕۆڵی نێوه‌ندگیرێکی پاك ده‌گێڕین، كه هه‌مووان متمانه‌ی پێ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش له روانگه‌ی دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی راسته‌قینه‌وه ده‌كه‌ین. دوای ئه‌وه‌ی پاڵشتیی نه‌گۆڕی خۆمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوپه‌یمانه‌كانمان نیشاندا، له نێویاندا ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها پابه‌ندیی خۆمان به به‌ها و پره‌نسیپه دیموكراتییه‌كان سه‌لماند. ئێستا پێویستیمان به‌وه‌یه دۆسته‌كانمان، هاوكارمان بن له سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه.
* سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
رۆژنامەی واشنتن پۆست
18/7/2019